پەرلەمانی بەریتانیا (برێکزیت)ی پەسەند کرد

کەمێک پێش ئێستا بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی بەریتانیا برێکزێت-ی پەسەند کرد کە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ئامادەی کردبوو.

 

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی بەریتانیا رێککەوتنی برێکزت-ی پەسەند کرد و بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی نوێ، دەست بە پرۆسەی چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.

 

سەركەوتنی جۆنسن لە یەكەمین پرۆسەی دەنگداندا بۆ پرۆژە یاساكە كە تایبەتە بە چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و وادەی دیاریكراو تێیدا ٣١ی مانگی كانونی دوەمی ٢٠٢٠ە، رێگە بۆ جۆنسن خۆشدەكات تا سەبارەت بە رێككەوتنەكە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كۆببێتەوە و دوا وادە بۆ چونەدەرەوە لە یەكێتیەكە دیاریبكەن.

 

 

 


PM:06:52:20/12/2019