رزگار عەلی: سبەینێ کۆنگرەی یەکێتی ئەنجام دەدرێت

ڕزگار عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایگەیاند" سبەی شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١١ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئەنجام دەدرێت".

 

رزگار عەلی ڕاشیگەیاند" داوا لە ئەندامانی كۆنگرە دەكەین سبەینی سەعات ١٠ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە ئامادەبن".

 

وتیشی" سبەینێ یەکێک لە خاڵەکانی کۆنگرە خوێندەوەی ڕاپۆرتی سیاسی دەبێت و تا ئێستا نازانرێت کۆنگرە چەند ڕۆژ دەخایەنێت".

 

 

 

 

 

 



PM:08:59:20/12/2019