سەرۆکی ئەمریکا بودجەى ٢٠٢٠ی بەرگرى وڵاتەکەى واژۆکرد

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دامەزراندنی هێزی بۆشایی ئاسمانی وەک بەشێک لە سوپای وڵاتەکەی راگەیاند. 
 

بەپێی زانیارییەکان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی جۆینت ئاندرەوس لە ویلایەتی مریلاند، لە مەرسیمێکدا پێشنیاری بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی وڵاتەکەی کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرابوو، واژۆ کرد.

 

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەمان نا، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بەشێکی نوێ لە سوپاکەمان زیاد دەکەین بە ناوی هێزی بۆشایی ئاسمان".

 

وتیشی" هێزی بۆشایی ئاسمان لەلایەن جۆن ریمۆند سەرکردایەتی دەکرێت و ٤٠ ملیۆن دۆلار بودجەی بۆ تەرخانکراوە، لە سەرەتادا هێزەکە لە ٢٠٠ کەس پێکدێت".

 

ئەوەشلەکاتێکدایە، تەنها سێ رۆژ بەسەر لێپێچینەوەى دۆناڵد ترەمپ تێپەڕیوە لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمەریکاوە، بۆ دوورخستنەوەی لە سەرۆکایەتى وڵاتەکەی.



PM:01:26:21/12/2019