ئەمرۆ یەکێتی درێژە بەکارەکانی کۆنگرە دەدات

ئەمرۆ یەک شەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم یەکێتی درێژە بە کارەکانی کۆنگرە دەدات، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە گرنگرترین دەستەی سەرکردایەتییەو پێکدێت ١١٨ ئەندام هەڵبژێردرێن.

 

دوێنێ دوای ئەوەی هەریەک لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و رێواس فایەق لەلایەن کۆنگرەوە بەو پێیەی لە پۆستی بالآی یەکێتین پەسەندکران، ئەمڕۆ تەواوکاری بۆ ئەو١٢١ کادیرە دەکرێت و ١٨٨ کانیدی هەڵدەبژێردرێت، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام لە کۆی ١١٠٠ ئەندامی کۆنگرە خۆیان کاندید بکەن بۆ ئەو ئەنجومەنە.

 

دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ١٢١ ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەوان لە ناوخۆیاندا کۆدەبنەوەو دەستەیەکی جێبەجێکار هاوشێوەی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن بە سەرۆکیشەوە، ئەو ئەنجومەنە دەسەلآتەکانی ئەنجومەنی سیاسی بالآو ئەنجومەنی سەکردایەتی و دەستەکانی دی دادەڕێژێت. 

 

دوێنێ شەممە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە سلێمانی دەستی پێکردو، دەستەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەو ئەنجومەنی بالآی سیاسی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ و ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی و، سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێ سەرکردایەتی لەلایەن کۆنگرەوە پەسەندکران.

 

 



AM:09:58:22/12/2019