بڕیارە سبەی دووشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نەوتی سپی لە چەند شوێنكی پاریزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند" سبەینێ نەوت لە سنوری قایمقامیەتی چەمچەماڵ و تەکیە و شارۆچکەی شارەزور و هەڵەبجەی تازە و وارماوە دابەشدەکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق سەرەتای مانگی ١١ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.