هاوپەیمانی بینا کاندیدی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی بەرهەم ساڵح کرد

ئەمشەو یەکشەممە بەفەڕمی هاوپەیمانی بینا "قوسەی سوهێل" وەکو کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پێشکەشی بەرهەم ساڵەح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

 

بەپێی نوسراوێکی هاوپەیمانی بینا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، لە نوسراوەکەدا هاوپەیمانی بینا داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە "قوسەی سوهێل"، کە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.

 

هاوکات وەک لە نوسراوەکەدا دیارە واژووی هەریەک لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و فالح فەیاز، سەرۆکی هاوپەیمانی سەردەمی نیشتیمانی و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی بەرەی نیشتیمانی و محەمەد حەلبوسی لە هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان و قوتەیبە جبوری لەسەر کراوە.

 

 

 



PM:10:43:22/12/2019