پەرلەمانی كوردستان لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩کاتژمێر ١١:٠٠ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش چوار تەوەر لە خۆدەگرێت، کە درێژكردنەوەی خولی پایزە تەوەرێكی دانیشتنەكە دەبێت.

 

لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە" دانیشتنەكە چوار تەوەر لە خۆ دەگرێت ئەوانیش، خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێشنیازە بڕیاری "رۆژانی بۆنە فەرمییەكانی نەتەوەی توركمان"، درێژكردنەوەی (خولی پاییزە)ی ساڵی یەكەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دانان و دەستلەكاركێشانەوەی دوو ئەندامی پەرلەمان و خستنەڕووی بیرۆكەیەك سەبارەت بە "سیاسەتی بەگەڕخستنی داهاتەكان"ن".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دانیشتنی پێشووی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسایی چاکسازی لە مووچەی خانەنشیناندا کراو کە ئەمەش کاردانەوەی چین و توێژەکانی لێکەوتەوە و لە چەند شارو شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان دژی بەندەکانی ئەو پڕۆژە یاسایە گردبوونەوە کرا.

 

 

 

 




AM:12:24:23/12/2019