چی ڕوودەدات کاتێک بۆ ماوەی دوو مانگ سیر و ماست و خەیار بەیەکەوە دەخۆن؟

سیر بەوە جیادەکرێتەوە توانای لەناوبردنی میکرۆبەکانی ناو لەشی ھەیە، بەڵام ماست دەوڵەمەندە بە توخمە جیاوازەکان، کە بەیەکەوە دەیخۆن سوودەکەی زیاتر دەبێت.

 
هاوبه‌شی پێكردن

 
ڕووەکی سیر و ماست و خەیار وەکو ژەمێکی سوک بۆ ژەمی ئێواران زۆر گرنگە، ھەربۆیە ڕۆژانە بۆ ماوەی دوومانگ، ئەگەر ھاتوو ئەم پێکھاتەیە بخۆن، ئەوا بەرگری لەشتان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر ھەندێک لە کێشەکانی تەندروستی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڤیتامینەکانی B٦ و B١٢.

 
سوودەکانی خواردنی تێکەڵەی سیر و ماست و خەیار:

 

*چالاکی و توانای جەستەیی زیاد دەکات.

 

*ئەندامی بەرگری لەش بەرامبەر بە چەندین جۆری نەخۆشی زیاد دەکات.

 

*کێشەکانی گەدە بەھۆی بوونی کەڕووەکان و کرمەکان چارەسەر دەکات.

 

*بەرگری بەرامبەر نەخۆشی ئەفلەوەنزا زیاد دەکات.

 

*باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی پرۆستات.

 

*کێشەکانی خوێن چارەسەردەکات، ھەروەھا ڕێژەی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن ئاسایی دەکاتەوە.



AM:10:03:23/12/2019