هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عادل هه‌ورامی"، ئاماژه به‌وه ده‌دات، باوكی كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩عادل هه‌ورامی، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" هاوڕێیان باوكم كۆچی دوایی كرد".
هاوکات چەند وێنەیەکی لە ئەکاونتی خۆی بڵاوکردەوەو له‌سه‌ر وێنه‌كان عادل هه‌ورامی باسی له‌وه كردووه، سبه‌ی سێشه‌ممه، له مزگه‌وتی (ئه‌حه سوور)ی سلێمانی، یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌یه.
عادل هه‌ورامی ناوی (عادل ره‌حمان قادر)ه‌و له ساڵی ١٩٧٢ له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ساڵی ١٩٩٣ تۆماركردووه به‌ناوی (قوڵایی سنگ بارانی خه‌م) و له ئێستاشدا خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبومێكی گۆرانییه.