خۆپیشاندەران دروشم دژی رەغدە سەدام حسێن بەرزدەکەنەوە

خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر لافیتە دژی رەغدەی کچی سەدام بەرزدەکەنەوە.


لە کاتێکدا رەغدە و بنەماڵەی سەدام حسین کە زۆریان لە ئوردن دەژین پشتگیری خۆپیشاندانی خەڵک لە بەغداو شارەکانی تری عێراق دەکەن، بە پێچەوانەوە خۆپیشاندەران لافیتە دژی رەغدەو سەدام حسین بەرزەکەنەوەو سووکایەتی بە وێنەکانیان دەکەن و بە "وەچەی پیاوکوژەکە ناوزەدی دەکەن".


پێشتر رەغدە سەدام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" ئێمە ئیجتیهاد ناکەین و سواری شەپۆلەکەش نابین، ئێمە بەشێکی گرنگین لە مێژووی عێراق، ئەوەی لەسەرمانە و ئەرکە لەسەرمان، ئێمە دڵنیاین کە عێراقێکی باشتر و پاکتر دادەمەزرێنین، بەمزوانەش کۆتایی بە مەینەتی خەڵکی عێراق دێت و، قۆناغێکی نوێ لە عێڕاقی مەزن دەستپێدەکات".
 


PM:06:33:23/12/2019