دژەتیرۆری عێراق: شه‌ش چه‌كداری داعش له‌ باكوری دیاله‌ كوژران

لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق رایگه‌یاند" له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له‌ باكوری پارێزگای دیاله‌ شەش چه‌كداری داعشیان كوشتووە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" هێزەكانیان لە هەڵمەتێكدا و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری شەش تیرۆریستیان لە باكوری دیالە كوشت".

 

وتیشی" هەڵمەتەكە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا و وێڕای كوشتنی تیرۆریستەكان، دوو مۆڵگەی داعشیش خاپور كراوە".

 

 

 


PM:10:06:23/12/2019