مەلا یاسین: داهێنانێك دەكەین سەرجەم حزبەكان چاومان لێبكەن

وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" یەكێتی بەكۆچی مام جەلال تووشی كۆستێكی گەورە بوو، هاوکات داهێنانێك دەكەین سەرجەم حزبەكان چاومان لێبكەن".

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەلا یاسین، وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ڕایگەیاند" هیچ كێشەیەك لەپرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی رووینەداوە و دوای ماوەیەكی بۆ پێشكەشكردنی سكاڵا دەنگەكان رادەگەیەنین".

 

ڕاشیگەیاند" فۆڕمی نوێی یەكێتی لەگەڵ گۆڕانكاری سەردەمدا دەگونجێت و داهێنانێك دەكەین سەرجەم حزبەكان چاومان لێبكەن".

 

 




PM:04:15:24/12/2019