هەسەدە ئامارێکی نوێی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە

هێرشەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی ڕۆژی ٧٥ـەمی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"هێرشی داگیرکەری دەولەتی تورک و چەتەکانی لەدژی گوندەکانی سەرێکانی، تەل تەمر، عەین عیسا و کۆبانێ بەردەامە".

 

ڕاگەیەنراوەکەی هەسەدە بەم شێوەیەیە..

 

"سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە زۆر ناوچە جموجوڵی داگیرکەری بەردەوامی پێدەدەن و هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی سەرێکانی، تەل تەمر، عەین عیسا و کۆبانێ.


تەل تەمر


سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس و بە پشتگیری فرۆکە بێفرۆکەوانەکان هێرش دەکاتە سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندی ئەریشا و سالحیە. لە ئەنجامدا زیانی مادی بەر هاوڵاتیان کەوتووە. هەروەها چەتەکان لە دەوروبەری گوندی تەل محەمەد بە چەکی قوڕس هێرش دەکەن.


ئەبو راسێن


گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس و هاوەن هێرش دەکەنە سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە دەوروبەری گوندی باب ئەلفەرەج.


عەین عیسا


سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس هەرێمەکان خەڵکی مەدەنی لە دەوروبەری گوندی تینا بە سەختی تۆپباران دەکات. لە ئەنجامی تۆپباراندا زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و موسڵکی هاوڵاتیان کەوتووە."



PM:05:52:24/12/2019