کەرکوک.. بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرا

هێزە ئەمنییەكان، بەرپرسی سەربازی ڕێكخراوی داعش لە باكووری پارێزگای كەركوك دەستگیر دەكەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیوا حەیدەر یوسف، فەرماندەی فیرقەی ٥ی پۆلیسی ئیتیحادی ڕایگەیاند" لەئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەتدا توانراوە سەرکردەیەکی گەورەی گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن بەناوی "عیزەدین ئیسماعیل عەلی توعمە" ناسراو بە جەراح"، له‌ ناو رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا به‌رپرسی سه‌ربازیی ناوچه‌كانی باكوری كه‌ركوك بووه‌".

 

گروپی تیرۆریستی داعش لەم دواییانەدا توانیوێتی بەشێک لەچەکدارەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی باکوری کەرکوک بەتایبەت سنوری نێوان کەرکوک - هەولێر.

 
 

 

 

 

 

 


PM:07:24:24/12/2019