کەرکوک .. چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی پۆلیس

لە کەرکوک چەكدارانی داعش لەسنوری پەلاماری بازگەیەكی پۆلیسی پاسەوانی نەوتی باكوریانداو قوربانی هەیە.

 

 
بەپێی زانیاریەکانی سپی " ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری بازگەیەكی پاسەوانی پۆلیسی نەوتی باكوریانداوە لەناوچەی بیرە نەوتییەكانی خەبازە لەسنوری قەزای دوبز داوە".

 


لەو هێرشەدا پۆلیسێكی کورد کە خەڵكی قەزای خورماتووە شەهید بوەو، دوو پۆلیسی تریش بریندار بوون.

 


هێزێکی زۆری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق گەیشتوونەتە جێگای رووداوەکە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌490 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:34:24/12/2019