ئامارى گیان لەدەستدانى کرێکاران لەمساڵدا بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە سەندیکای كرێكارانی بیناسازی لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" لەمساڵدا لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان ٣٨ کرێکار لەکاتى کارکردندا بە هۆکاری جۆراو جۆر لەسەرکارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كرێكار بوونەتە قوربانی".

 

لە راگەیەندراوێکدا سەندیکای کرێکارانی بیناسازی کوردستان ئامارى گیان لەدەستدانى کرێکاران لەپارێزگاکانى هەرێمى کوردستانی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت" لە پارێزگای هەولێر ١١ کرێکار و لە پارێزگای سلێمانی ١٩ کرێکار و لە پارێزگای دهۆکیش ٨ کرێکارلەسەر کارەکانیان بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە".

 

باس لەوەش كراوە كە زۆربەی ڕووداوەكانی گیان لەدەستدان بریتی بوون لە كەوتنە خوارەوە و سووتان و بوون بەژێر ئامێرەكانی كار و كوشتن و.. هتد.

 

بڵاوكردنەوەی ئەو ئامارە لە كاتێكدایە بەرپرسانی وەزارەتی كار چەندان جار داوای بیمەكردن و پاراستنی ژیانی كرێكارانیان كردووە لە خاوەن كارەكان، ئەویش بە پاراستن و دابینكردنی پێداویستی كرێكاران.

 
 





AM:09:58:25/12/2019