هاوپەیمانی بونیادنان کاندیدی سەرۆک وەزیرانی دیاریکرد

هاوپەیمانێتی بنیاتنان کاندیدێکی نوێی بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق دیاریکرد. 

 

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاویانکردوەتەوە" هاوپه‌یمانی بنیادنان کە مالکی و هادی عامری سەرۆکایەتی دەکەن نوسراوێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك کۆماری عێراق کردوە، بۆ راسپاردنی (ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سرە) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".

 

پێشتریش هەر یەکە لە (محه‌مه‌د شیاع سودانی، قوسه‌ی سوهه‌یل) لە لایەن هاوپەیمانی بونیادنانەوە بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کاندیدکران، بەڵام لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکرانەوە.

 



AM:10:35:25/12/2019