ئێران.. فڕۆکەیەکی سەربازی کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی لە پارێزگای ئەردەبیل لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتە خوارەو تێکشکا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، فڕۆکەیەکی سەربازی لە پارێزگای ئەردەبیل لە باکوری ئێران بە چیای سبلان کەوتووەو کەوتووەتە خوارەوە.

 

میدیاکانی ئێران باس لەوەش دەکەن" تیمی فریاکەوتنی مانگی سوری ئێرانی چوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەو فڕۆکەوانەکە دیارینەکراوە".

 



AM:11:37:25/12/2019