" بینا " لەگەڵ بەرهەم ساڵح گفتوگۆ لەسەر ئەسعەد عەیانی دەکەن پەرلەمانتارێک بە پیاوی ئێرانی ناوزەد دەکات

وەفدێکی باڵای هاوپەیمانی بینا گفتوگۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح دەکەن لەسەر کاندیدکردنی ئەسعەد عەیانی پارێزگاری بەسرە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.  لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوەکە، فایەق ششیخ عەلی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت " پیاوی ئێرانە ".

 


میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە وەفدێکی باڵای هاوپەیمانی " بینا "  کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا ناوی ئەسعەد عەیانی وەک سەرۆک وەزیرانەوە لەلایەن بیناوە پێشنیارکراوە.

 


هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هاوپەیمانی بینا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەوان کوتلەی گەورەی پەرلەمانی عێراقن و مافی خۆیان کاندیدی سەرۆک وەزیران لەوانەوە بێت.

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە قوسەی سوهەیل ئەمرۆ بەفەرمی پاشەکشەی کرد لە خۆ کاندیدکردن.

 

 
فایەق شیخ عەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەسەر پێشنیارکردنی ئەسعەد عەیانی، نووسوویەتی " ئەگەر سەرۆک کۆمار ئەو پارێزگارە راسپێڕێت، ئەوا هەموو عێراق بەفەرمی بە پارەکانیشیەوە دەدات بە ئێران".

 

 
هەروەها دەڵێت " ئەم کەسە لە هەشتاکانەوە ئیتلاعاتی ئێرانی بووە، پێشتریش باوکی سەر بە ساواکی سەردەمی شا بووە".

 




PM:04:58:25/12/2019