مامۆستایانی گرێبەست دادەمەزرێن

حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە ساڵی نوێدا دەردەکات.

 

 
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی "باسنیوز"ی ڕاگەیاندووە "لە ساڵی نوێ فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەردەچێت و دواتر مامەڵەی دامەزراندنیان بۆ دەکرێت و کۆتایی بەم بابەتە دێت".

 

 
هەروەها هاتووە "بەپێی زانیارییەکان دەست بەکاربوونی ئەم مامۆستایانە لە رێکەوتی 1ی 1ی ساڵی 2020 دەبێت".

 

 
ڕۆژی 6ی11ی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست کە ژمارەیان شەش هەزار کەسە و هەروەها ماوەی کارکردنی گرێبەستیشیان بە خزمەت بۆ ئەژمار دەکرێت.




PM:06:24:25/12/2019