بڕیارە كەمێكی تر ئەنجامی سەرەتایی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رابگەیەنرێت، بەگوێرەی زانیارییەکان لاهور شێخ جەنگی دەنگی یەكەمی كۆنگرەی بەدەست هێنا.
سەرچاوەكانی ناو كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویانكردەوە" لاهور شیخ جه‌نگى به ٩٠٢ ده‌نگ زۆرترین ده‌نگى كاندیده‌كانى له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م بازنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه و بووە یەكەمی كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان".
ئەوەش لەكاتێكدایە بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی بڵاو كراونەتەوە هیچ پاڵێوراوێكی كۆنگرە نەیتوانیوە سەرو٨٠٠ دەنگ لەكۆی هەزار و ١٠دەنگ بەدەست بهێنت، دەنگی دووەمی كۆنگرەش لەلایەن بافڵ تاڵەبانی بەدەستهاتووە.