حەشدی شەعبی لە سەرتاسەری عێراق دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشی پلە باڵاوە، وەک خۆیان رایانگەیاندووە" لەبەر مەترسی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەریان".
ماڵپەڕی " سومەریە نیوز"لەزاری بەرپرسێکی حەشدەوە بڵاویکردۆتەوە، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی " نزیک ئێران " کەوتوونەتە حاڵەتی ( ئینزار )ی پلە باڵاوە".
ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە کە حاڵەتی ئینزارەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوەی مەترسی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ئەو هێزە.