هاوپەیمانی وەتەنیەی ئه‌یاد عه‌لاوی داوا دەکات حكومه‌تێكی بچووككراوه به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح پێكبهێنرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بكات.
شەوی ڕابردوو، هاوپەیمانی وەتەنییەی عێراقی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح بڵاوکردەوەو وتی" ئه‌و حكومه‌ته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت و به‌ڵێنیش بدات، كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌پاڵێوێت".
ڕاشیگەیاند" دەبێت ئەو پرسە بۆ سه‌رۆككۆمار به‌جێبهێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ڕاوێژبكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان و هه‌ڵوێستێكی هاوبەش و یەکگرتوو ڕابگەێنن، بەڵام هەندێک لایەن لەجێی ئەوە هه‌وڵده‌ده‌ن فشار له سه‌رۆككۆمار دەكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بەربژێرەکەیان قبوڵ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاو بگرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه" ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، حكومه‌تێكی بچووككراوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ پێكبهێنێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیداره‌ی وڵات بكات تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و به‌ڵێنیش بدات، كه خۆی ناپاڵێوێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه له پۆسته‌ی پێشاندا و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و بژارانه‌ی خراونه‌ته به‌رده‌ستی ناتوانێ په‌سه‌ندی بكات.