سیستانی: وتاری ئەمڕۆ هەینی تایبەت ناکرێت بە سیاسەت

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە هەموو هەینیەک مەرجەعی باڵای شیعەکان لەسەر بارودۆخی عێراق پەیامی بڵاودەکردەوە، بەڵام رایگەیاندوە بۆ ئەمڕۆ هیچ پەیامێکی نابێت.

 

بەپێی بەیاننامەیەكی ماڵپەڕی فەرمی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق،  سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نوسینگەی سیستانی لەنەجەف، رایگەیاندوە" وتاری هەینی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی بابەتی سیاسی لەخۆناگرێت،  بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات".

 

ئەمە لە کاتیکدایە لە رۆژانی هەینی رابردوودا مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق وتاری سیاسیی هەبووە و کاریگەری هەبووە لەسەر دۆخی سیاسیی و ئاسایشی عێراق، تەنانەت عادل عەبدولمەهدی دوای وتارێکی مەرجەعیەت دەستی لەکارکێشایەوە.

 

لە دواین پێشهاتیشدا دوێنێ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەکی بۆ پەرلەمان نارد و رایگەیاند، ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راناسپێرێت و ئەگەر فشارەکانیش بەردەوام بن ئامادەیە دەست لەکاربکێشێتەوە.

 

 

 
 


AM:10:11:27/12/2019