بڕیارە سبەینێ شەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بە بەشداری ٩٠٠ ئەندام ، هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان دەست پێ بکات.
سبەی كاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی بە دروشمی (داهێنان و پێشەنگی)، هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر لە هۆڵی (سەعد عبداللە)، دەست پێدەكات، ئەندامانی كۆنگرە لە ٩٠٠ ئەندام پێكدێن ، كۆنگرەی 8 ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تیایدا بڕیار لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرام و ستراتیژێیەتێكی نوێ دەدات و ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنی ئەمینداریش ئەنجامدەدرێت.
وەک میدیاکانی ئەو حیزبە بڵاویانکردۆتەوە، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ماوه‌ی (25) ساڵی ته‌مه‌نیدا جیا له هه‌موو حیزبه‌كانی تری گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان هه‌موو كۆنگره‌كانی له كاتی یاسایی خۆی بۆ هه‌ر چوار ساڵێك كۆنگره‌ی به‌ستوه،ته‌نها كۆنگره‌ی یه‌كه‌م نه‌بێت سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانی تر له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوون.