وێنە.. میریان وێنەی خۆی و "ئەحمەد"ی برای بە منداڵی بڵاو دەکاتەوە

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هاوەڵی شاجوان میریان قادر کە ناسراوە بە " چەینج کەلەر " لەگەڵ ئەحمەدی برای دەردەکەوێت و وێنەیەکی منداڵی بڵاو دەکاتەوە.

 

میریان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" وێنەیەکی منداڵی خۆی و ئەحمەدی برای بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت" چالێنجی نوێبوونەوە، ئێستاش ھەروائەزانم برا بچوکەکەی جارانمی ھاوتەمەنی یەکتر بوین و من ھاوڕێم نەبووە تۆ ھاوڕێم و برا و پشت بویت بۆم یاریمان بە سەیارەکانمان ئەکرد ھەموو خەمێکمان ئەوە بوو زۆرتر یاری بکەین و ھەموو شەڕێکمان ئەوەبوو دایکمان کامانی زیاتر خۆشئەوێت ھەزار خۆزگەم بەوکاتانە برا بچوکە جوانەکەم من خاوەنی چوار برام ھەریەکەیان وەک شاخێک لە پشتمن من لەگەڵ ئەوان گەورە بوم بۆیە ھەموو یارێکانی مناڵیم کوڕانە بوو شانازیتان پێوە ئەکەم خۆشمئەوێن براکانم".

 

میدریان خەڵکی سلێمانی یەو کچێکە گرنگی بە مۆدە دەدات، هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستانە. 



PM:09:07:27/12/2019