" ئەوەی لە کۆنگرە بینیمان سەرهەڵدانێکی مەترسیدار بوو بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی یەکێتی و نوێکردنەوە "

ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" لە کۆنگرە ئەوەی بینیمان سەرهەڵدانێکی مەترسیدار بوو بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی یەکێتی و نوێکردنەوە، بەڵکو کۆنگرەیان کردە قوربانی ئامانجی شەخسی پشک و کۆمپانیاو دامودەزگای جیاواز".

 

هەڵۆ پێنجوێنی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەو ماوە هەستیارەی مام بەجێیهێشتین بەهەموو توانای خۆم لەگەڵ سیاسەتی پاراستنی یەکێتی بووم لە مەترسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان، کام ئەرکە قورس و مەترسیداربووە بەخۆشحاڵیەوە لە ئەستۆم گرتووە و دەیانجار ڕوبەڕووی مەرگ بوومەتەوە لەپێناوی ئەرکی نەتەوایەتی و نیشتیمانی و یەکێتیدا".

 

لە پەیامەکەیدا هەڵۆ پێنجوێنی دەشڵێت" دیموکراسی و دادپەروەری و پاکی پرانسیپە جێگیرو نەگۆڕەکانم بوون و لەناو ئەو فەوزایە ي فەسادی و ناعەدالەتیدا سەرم بەرزەو بەپاکی هێناومە، پاراستنی ڕێبازی مام جەلال ئەرکی هەرە پێشینەم بووە، بەرامبەر هەموو دوژمنێکی گەل و نیشتیمان سەرسەختانە هەڵوێستم هەبوەو جەنگاوم".

 

وتیشی" لەخۆئامادەکردن بۆ کۆنگرە خاوەنی پرۆژەو پێشنیارو بەشداری بڕیاربووم، هەرچەندە بەداخەوە تێبینی زۆرم دەبوو لەسەر پلە بەخشینەوە و پارەو سەیارەو ئیمتیازی ناعەدالەتانەو ڕۆژانە دڵی کادرە مەغدورەکانم داوەتەوە و دیفاعم لێ کردوون، هەر بەو ئاواتەی کۆنگرەیەک ببەستین بەشێک لەم کەموکوڕیانە چاک بکەینەوە و خواریەکان ڕاست بکەینەوە".

 

ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەختیشیکردەوە: هەزار جار بەداخەوە لە کۆنگرە ئەوەی بینیمان سەرهەڵدانێکی مەترسیدار بوو بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی یەکێتی و نوێکردنەوە، بەڵکو کۆنگرەیان کردە قوربانی ئامانجی شەخسی پشک و کۆمپانیاو دامودەزگای جیاواز، کۆنگرەیەک بە دیکۆرو پرۆتۆکۆل جوان و بەڵام ئاراستەی ئامانجەکانی گۆڕا بۆ هەنگاوێکی نوێ لە ململانێی پۆست و دەستکەوت.

 

دقی نوسینەکەی هەڵۆ پێنجوێنی:

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی  نیشتیمانی کوردستان

 

چوار ساڵە یەک لەو هەڤاڵانەم بەردەوام تێدەکۆشم بۆ بەستنی کۆنگرە، بە ئامانجی خۆ ڕێکخستنەوەو بەهێزکردنی یەکێتی لەسەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئیداری و ڕێکخراوەیی و خزمەتگوزاری و دیموکراسیدا.

 

لەو ماوە هەستیارەی مام بەجێیهێشتین بەهەموو توانای خۆم لەگەڵ سیاسەتی پاراستنی یەکێتی بووم لە مەترسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان، کام ئەرکە قورس و مەترسیداربووە بەخۆشحاڵیەوە لە ئەستۆم گرتووە و دەیانجار ڕوبەڕووی مەرگ بوومەتەوە لەپێناوی ئەرکی نەتەوایەتی و نیشتیمانی و یەکێتیدا.

 

دیموکراسی و دادپەروەری و پاکی پرانسیپە جێگیرو نەگۆڕەکانم بوون و لەناو ئەو فەوزایە ي فەسادی و ناعەدالەتیدا سەرم بەرزەو بەپاکی هێناومە، پاراستنی ڕێبازی مام جەلال ئەرکی هەرە پێشینەم بووە، بەرامبەر هەموو دوژمنێکی گەل و نیشتیمان سەرسەختانە هەڵوێستم هەبوەو جەنگاوم. 

 

لەگەڵ هاوڕێکانم پاک و بەوەفاو ڕاستگۆبووم، هەمیشە خەمی تێکۆشەرەکانی یەکێتی و هەژاران و نەدارانم بە خەمی خۆم زانیوە، هەرکات مەترسی لەسەر ژیان و گوزەرانی تێکۆشەرانی یەکێتی و کادرو پێشمەرگەکان بوبێ بەرپرسیارێتیم خستۆتە ئەستۆم و بەبێ جیاوازی خزمەتم کردوون، هاوڕێ و بنەماڵەو براو کەسەکانیشم لەپێناوی گەل و نیشتیمان و یەکێتی خستۆتە خزمەتی تێکۆشانێکی سەخت و قوربانیمان داوەو تەمەنمان پێ بەخشیوە.

 

لەخۆئامادەکردن بۆ کۆنگرە خاوەنی پرۆژەو پێشنیارو بەشداری بڕیاربووم، هەرچەندە بەداخەوە تێبینی زۆرم دەبوو لەسەر پلە بەخشینەوە و پارەو سەیارەو ئیمتیازی ناعەدالەتانەو ڕۆژانە دڵی کادرە مەغدورەکانم داوەتەوە و دیفاعم لێ کردوون، هەر بەو ئاواتەی کۆنگرەیەک ببەستین بەشێک لەم کەموکوڕیانە چاک بکەینەوە و خواریەکان ڕاست بکەینەوە.

هەزار جار بەداخەوە لە کۆنگرە ئەوەی بینیمان سەرهەڵدانێکی مەترسیدار بوو بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی یەکێتی و نوێکردنەوە، بەڵکو کۆنگرەیان کردە قوربانی ئامانجی شەخسی پشک و کۆمپانیاو دامودەزگای جیاواز، کۆنگرەیەک بە دیکۆرو پرۆتۆکۆل جوان و بەڵام ئاراستەی ئامانجەکانی گۆڕا بۆ هەنگاوێکی نوێ لە ململانێی پۆست و دەستکەوت.

 

نازانم چۆن ئەتوانن ڕۆحی زیاتر لە (٢٥٠٠٠) شەهیدی سەنگەری یەکێتی ئازار بدەن!! چۆن ئەتوانن پێچەوانەی هیواو ئاواتی گەلێکی ستەم دیدەی کیمیاباران و ئەنفال و زیندان و ئاوارەو بریندار بشێوێنن و چۆن ئەتوانن بەها جوانەکانی ڕێبازی یەکێتی بگۆڕن بە پێچەوانەکەی.

 

من ئەمانەم لەبەرئەوە نیە کە دەرنەچوم لەژێر فشاری خاوەن قایمەو قایمەکاری و شێواندنی دەنگدەران، بەڵام غەمی من ئامانج و ئاواتەکانی کۆنگرەو گەلە ستەم دیدەکەمانە کە بەقوتی دەمی منداڵە هەژارەکان شۆڕشیان کردو پێیان گەیاند و ئێستە کەوتۆتە بەر شاڵاوی هەڵپەو هەلپەرست. 

 

پیرۆزبایی گەرم لە هەڤاڵانم دەکەم کە شایستەن و سەربەرزن لە ڕابردوو ئێستەدا بەرانبەر خوێنی شەهیدان. 

 

هیوادارم ئەرکی نیشتیمانی و ڕێبازی شەهیدان و مام لەیاد نەکەن، ڕێگربن لەو ململانێ نا شەریفانەی یەکێتی دەباتە بەردەم مەترسی.
ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێری پاراستنی یەکێتی و ئامانجەکانی. 

هەڵۆ پێنجوێنی



PM:09:54:27/12/2019