کادیرانی پێنجوێنی یەکێتی هەڕەشەی وەرگرتنی هەڵوێستێکی توند دەکەن

 کادیرانی پێنجوێنی یەکێتی کە بەشداری کۆنگرەی چوارەمیان کردووە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە دەڵێن" بۆ ئەم جارەش بێ بەش کراین".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کادیرانی پێنجوێنی یەکێتی کە بەشداری کۆنگرەی چوارەمیان کردووە  ئاماژە بەوە دەکەن" ماوەی چەند ساڵێکە هەرچی رێگای ئوسوڵی هەیە لەرێی حکومەت و حیزب و کەناڵەکانی دیکەوە گرتوومانەتە بەرو لە هەوڵی ئەوەدا بووین کە خەمی پێنجوێن و پێنجوێنییەکان کە خۆی لە گرفتە ئابوری و ئیداری وخزمەتگوزارییەکاندا دەبینێتەوە بگەیەنینە  لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان".

 

دەشڵێن" بە مەبەستی ئاوڕدانەوەو کۆتایی هێنان بەو پەراوێزخستنەی پێنجوێن و فەرامۆشکردنەکەی کە بەداخێکی زۆرەوە تا هەنووکەش وەڵامێکی روونمان دەست نەکەوت تاکو موژدە بدەینە خەڵکی سنورەکە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو" هەر بۆ ئەو مەبەستە ماوەیەکی زۆر پێش کۆنگرە ژمارەیەکی زۆری کادرو پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ئیداری و کۆمەڵایەتی پێنجوێن یادداشتێکمان  سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی سنوری قەزای پێنجوێن ئاراستەی بەرێز جێگری سکرتێری گشتی و جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵام و کاردانەوەیەکی ".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کادیرانی پێنجوێنی یەکێتی:

 

جارێکیتر پێنجوێن پەراوێز خرا

 دڵسۆزانی پێنجوێن و پێنجوێنییەکان

ماوەی چەند ساڵێکە هەرچی رێگای ئوسوڵی هەیە لەرێی حکومەت و حیزب و کەناڵەکانی دیکەوە گرتوومانەتە بەرو لە هەوڵی ئەوەدا بووین کە خەمی پێنجوێن و پێنجوێنییەکان کە خۆی لە گرفتە ئابوری و ئیداری وخزمەتگوزارییەکاندا دەبینێتەوە بگەیەنینە  لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان،بە مەبەستی ئاوڕدانەوەو کۆتایی هێنان بەو پەراوێزخستنەی پێنجوێن و فەرامۆشکردنەکەی کە بەداخێکی زۆرەوە تا هەنووکەش وەڵامێکی روونمان دەست نەکەوت تاکو موژدە بدەینە خەڵکی سنورەکە...هەر بۆ ئەو مەبەستە ماوەیەکی زۆر پێش کۆنگرە ژمارەیەکی زۆری کادرو پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ئیداری و کۆمەڵایەتی پێنجوێن یادداشتێکمان  سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی سنوری قەزای پێنجوێن ئاراستەی بەرێز جێگری سکرتێری گشتی و جێگری سەرۆکی حکومەت کرد..بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵام و کاردانەوەیەکی دڵخۆشکەرمان دەست نەکەوت و ئەو یادداشتە بەهەند وەرنەگیرا....

 

لە کاتێکدا کە پێنجوێن و خەڵکە تێکۆشەرەکەی چاوەڕێی چارەسەرکردنی کێشە ئیداری و سیاسی و خزمەتگوزارییەکانەو پیوستی بە ئاوڕدانەوەیەکی هەمەلایەنەو جیددیە،کەچی بەداخەوە جارێکی ترو بە شێوازێکی بێ رەحمانە پێنجوێنیەکان و کادرە تێکۆشەرەکانی بێ ئومێد کران و پەراوێز خرانەوە....هیچ کەسێک ناتوانێت نکولی لەوە بکات کە سنوری ناوچەی پێنجوێن خاوەنی مێژووییەکی پرشنگدارە لە هەموو  شۆڕشەکانی کوردستان ورێژەیەکی زۆر لە قوربانی و لە شەهیدی سەنگەرو لە کەم ئەندام و زیندانی سیاسی و  هەروەها لە وێرانبوونی خاکەکەی بەرێژەی لەسەدا سەد..

لەم سەرو بەندەدا کە هەمووان چاوڕوانی نوێکردنەوەو هەستانەوەی یەکێتی ئەکەین بۆ ئەوەی لە قۆناغی نوێدا بمانتوانیایە کارەکتەرێکی بەرچاو بین لەو پرۆسەیەداو لە ئاستی پێداوێستی و خواستی جەماوەرەکەیدا بین....کەچی  زۆر زۆربەداخەوە بۆ ئێمەی پێنجوێنییەکان ماییەی  شۆکێکی گەورە بوو..کە ناوچەیەک بەو هەموو   قوربانییەو بەو رادەییە لەو بەشدارییە گەورەیە لە شۆڕشی نوێداو بەو نازناوەی کە رەوانشاد مام جەلال  لێی نابوو کە قەڵای سەوزی یەکێتیە،  بەڵام هەیهات سەد جەغار کە جارێکی تر ئازاری رۆحی شەهیدەکانی پێنجوێن و رۆحی هەڤاڵ مام جەلالمان دایەوە... بەم فەرامۆش کردن و بەراوێزخستنە کە خۆی لە سزاداندا ئەبینێتەوە... لەپای ئەوەی  بە ریژەی بەشداری و قوربانییەکانی سنوری پێنجوێن سەنگ و پێگەی هەبێت لە ناوەندی بڕیاری حیزبی و سیاسیدا، کەچی لە کۆنگرەی چواری حیزبەکەماندا لە کۆی هەشت کاندیدی سنوری پێنجوێن بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەک تاکە کاندیدیشمان  پێ رەوا نەبینراوە.....بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی و خستنە رووی گرفتەکانی پێنجوێن و ئەنجامەکانی کۆنگرەی چوارەم ،ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کادرەکانی سنوری پێنجوێن لە ماڵی سەرکردەی نەمر کە رەمزێکی مەعنەوی گەورەی یەکێتی و پێنجوێنییەکانە (کاک بەکری حاجی سەفەر) کۆبوونەوەیەکمان سازکردو دوای تاوتوێکردن و گۆڕینەوەی راو بۆچوونەکان، لەئەنجامدا گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە ئەم پەیامە ئاراستەی رای گشتی  حیزبەکەمان بکەین و بپرسین کە ئەم سزادان و پەراوێزخستنەی پێنجوێن و پێنجوێنییەکان بۆچی..؟! کادرەکانی سنوری پێنجوێن بۆچی کران بە قوربانی تەکەتول و لیست و لیستکاریی هۆکارە ئاشکراکان چین با بۆمان روون بکەنەوە... هەر بۆیە ئیتر چی تر ئەم مامەڵەو هەڵوێستانە  قابیلی قبوڵ نییەو چاوەڕێی وەڵامی روون و ئاشکراین کە ئەم هەموو سزادان و پشتگوێ خستنە تاکەی؟!.

 

بەم پەیامە هەڵوێستی خۆمان رائەگەیەنین و چاوەڕێی دوا وەڵام دەکەین ،ئەگەر نا ئەوە هەموو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە کە لە داهاتوودا هەڵوێستی زۆر توندترمان ئەبێت دەرحەق بەو هەموو ناحەقییە کە بەرامبەر پێنجوێن و پێنجوێنییەکان کراوەو تا ئێستاش بەردەوامە...
...

 

هەڵۆ پێنجوێنی
حامدە سور
ئەکرەم شەریف 
قادر بیستانی
عادل عەلی
جەبار سەعید
عەبدولرەحمان مینە
چنار بەکر حاجی سەفەر
جوتیار بەهادین حاجی سەفەر



AM:12:02:28/12/2019