نێچیرڤان بارزانی سەرۆک هەرێم لەسەر هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت " بەرهەم ساڵح کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆرەوە".
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت" بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كاندیدێكی نیشتمانی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كه مایه‌ی مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات له دهستنیشانكردنیدا ڕه‌وچاو بكرێن".
دەقی راگەیەندراوەکە..
راگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه..
به نیگه‌رانییه‌كی زۆر و له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانی ده‌كه‌ین كه له قه‌یرانێكی قووڵدایه. له كاتێكدا مه‌ترسیی ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه، خه‌ریكه وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار ده‌بات، ئه‌ركی هه‌مووانه به لێكگه‌یشتن و گیانێكی نیشتمانییانه‌ی به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشاری سیاسی، به میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراقدا، دیارە سهركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكی زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌پێی ڕێوشوێنه یاسایییه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كاندیدێكی نیشتمانی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كه مایه‌ی مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات له دهستنیشانكردنیدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاریی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقالیی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی تازه.
نێچیرڤان بارزانی