كارەكانی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەلایەن
دوو بەتەمەنترین ئەندامی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە دەستی پێكرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی کانوونی یەکەم لە
هەلوێر هەشتەمین
كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە ئەمڕۆ پەیڕەوی ناوخۆی حزب
بۆ ماوەی چوار ساڵی ئایندە دیاری بكرێت.
هەروەها بەپێی ئەو
پلانەی بۆ کارەکانی کۆنگرە دانراوە، سبەینێ یەك شەممەش ئەمینداری گشتی و ئەندامانی
سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری هەڵدەبژێردرێن.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ڕۆژی 6-2-1994 ڕاگەیەنراوەو تاوەكو
ئێستا حەوت كۆنگرەی بەستوەو هەموكۆنگرەكانی لەكاتی خۆیدا بەرێوەچوەو ئەمرۆِش
هەشتەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت.
لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەو حیزبە بە رێژەی نیواو نیو ئاستی دەنگەکانی دابەزی و لە پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ کورسیەوە ئاستی دابەزی بۆ ٥ کورسی.