پسپۆرێکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: با پاسوردت درێژ و رەمزی تیابێت تا زانیاریەکانت لێنەدەزرێت

پسپۆری بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەردەشت عەزیز دەڵێت" ئەگەر بتەوێت پاسوردەکەت ئاشکرا نەبێت، دەبێت پیت و رەمزەکان و سمۆڵ و کاپیتاڵ و سپەیسیشی تیا بێت".

 

سەردەشت عزیز لە دیدارێکی بەرنامەی کەلتووردا تیشک دەخاتە سەر چۆنێتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خۆ پاراستن لە ریپۆرت و هاککردن و زانیاری دزین لە ئەکاونتەکان.

 

ئەو پسپۆرە ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، کە لەزگە لە کامێراو و شوێنێ دەنگی کۆمپیتەرەکە بدەن، ئەو نموونە دەهێنێتەوەو دەڵێت" لە چاوپێکەوتنێکی تیڤیدا مارک زوکربیرگ کە خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووکە لەزگەی داوە لە کامێرای کۆمپیتەرو مایکەکەی".

کۆی چاوپێکەوتنەکە ببینە..

 


PM:02:46:28/12/2019