وتەبێژی کۆنگرەی یەکگرتوو: ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی هەڵدەبژێردرێت

ووتەبێژی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو ١٦ كەسەی وەك بەرپرسی مەڵبەندەكانی یەكگرتوو دیاری كرابوون متمانەی كۆنگرەیان بەدەست هێناو بوون بە ئەندامی سەركردایەتی".

 

بەهزاد دەروێش زێباری، وتەبێژی کۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" لە دانیشتنی یەكەمدا چوار خاڵ پەسەند كران وەک ( متمانەدان بە لیژنەی بەڕێوەبردنی كۆنگرە، متمانەدان بە وتەبێژی كۆنگرە،  متمانەدان و خوێندنەوەی راپۆرتی خولی حەوتی یەكگرتوو، متمانەدان بە ١٦ كەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان بۆ سەركردایەتی بۆ ئەوە پێویستیان بە متمانەی كۆنگرە هەبوو بۆیە خرانە دەنگدانەوە)".

 

لە بارەی پەسەندکردنی پەیڕەی ناوخۆی یەکگرتوو بەهزاد زێباری وتی" پەیڕەوی ناوخۆی یەکگرتوو بە دەنگی ٪٨٢.٣ لە دەنگی ئامادەبووان پەسەند کراوە و هاوکات لە بەرامبەردا ٪١٧.٩  دەنگی نەخێر هەبووە".

 

ڕاشیگەیاند" دوای نیوەڕۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی بەدەنگی دوو لەسەر سێ ئەنجام دەدرێت، ئەگەر لەخولی یەكەم ئەو ڕێژەیە نەهات لەخولی دووەم بەڕێژەی ١+٥٠ ئەمیندار دیاری دەكرێت، هەروەها دواتریش هەڵبژاردن بۆ ئەو ٢٧ كەسەی ئەندامانی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری ئەنجام دەدرێت كە لە ٥ كەس پێكدێن، بەڵام ڕەنگە فەرزكردنی دەنگەكان كاتی بوێت".

 

کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و ٩٠٠ ئەندام تێێدا بەشدارن.

 

 

 


PM:03:55:28/12/2019