پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمشەو

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و مێرگەسۆر زۆرترین بارانی لێ باریووە.

 

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ١٢ كاتژمێری ڕابردوو له‌ ناوچه‌ی‌ مێرگەسۆر باریوه‌ كه‌ ٤١.٢ ملیم بووه‌.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ئەم شەو باران بارینى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت وە لە بەرەبەیانەوە کاریگەریەکەى لە سەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە، پلەکانى گەرما بەنزمی دەمینێنەوە لەگەڵ ئەگەرى دروست بونى تەم و کەمبوونەوەى مەودای بینین و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت".

 

‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌باره‌ی بڕی باران بارینی ١٢ كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكان.



PM:04:31:28/12/2019