ئەبوبەکر هەڵەدنی:دوای هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین بەهادین یەكگرتوو زەرەری كرد
سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێیوایە بە سەرنەكەوتنی ئەبوبەكر كاروانی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی، یەكگرتوو زیانی لێكەوتووە.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌کگرتوو دوای هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین بەهادی بە ئەمینداری گشتی حزبەكە بە ماڵپەڕی هاوڵاتی راگەیاند "هێشتا وه‌عی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی یه‌کگرتوو نه‌یانتوانیوه له گرنگی ئه‌م گۆڕانگارییه تێبگه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌بوبه‌کر کاروانی و پڕۆژه‌که‌شی شکێندرا و ئیشی له‌سه‌ر کرا".
پێیوابوو " ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری کردووه یه‌کگرتووه، یه‌کگرتوو به‌م حاڵه‌وه ناتوانێت خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و خۆیشی بکات".
وتیشی:" ئێمه پێمانوابوو به‌و فۆرمه‌ی ئه‌بوبه‌کر کاروانی له پڕۆژه‌که‌دا ته‌رحی کرد زه‌روره‌تی مانه‌وه‌ی یه‌کگرتوو بوو به‌گه‌شه‌سه‌ندوویی، به‌دڵنیاییه‌وه دۆخی یه‌کگرتوو باش نابێت".
ئەمڕۆ سەڵاحەدین توانی بە بەدەستهێنانی ٥٤٦ دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، جارێكی دیكە ببێتەوە بە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ئەبوبەكر كاروانیش ٣٤٢ دەنگی بەدەستهێنا.
PM:11:43:28/12/2019