گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.  

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١٠٠٠ هەزار دینار، دوێنێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤هەزارو ٧٥٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦هەزارو ٦٠٠ دینار. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٣٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٣٥٠ دینار.  
 


AM:11:07:29/12/2019