دوو رۆژە ئاوارەکانی شەڕی ئیدلب لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سووپای سوریا و رووسیا روو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکەن، ئەو هێزەش دەرگای بۆ کردوونەتەوە لەوێ نیشتەجێببن.
بەرپرسانی سەربازی هەسەدە، رایگه‌یاند " ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی چادر و خێمه بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی شاری ئیدلب".
هەسەدە ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ پێشوازیكردن له هاوڵاتیانی چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌ستی سوپای توركیا و میلیشا هاوپه‌یمانه‌كانی، له‌دوای ئه‌و لێدوانهشهوه، ئاواره‌كان روو له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان ده‌كه‌ن.
هەرچەندە بەرپرسانی هەسەدە، رایگه‌یاند " ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی چادر و خێمه بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی شاری ئیدلب".
هەرچەندە تا ئێستا ژمارەی ئەو خێزانانە رانەگەیەندراوە کە ئاوارەبوون بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هەسەدە دوو رۆژ لەمەوبەر له تویته‌ری خۆی ئاماده‌یی ده‌ربڕی پێشوازی له‌و ئاوارانه‌ی شاری ئیدلب بكات كه توركیا ده‌ستخه‌ڕۆی كردون و به زۆر ره‌وانه‌ی شاری ئیدلبی كردونه‌ته‌وه.