ژمارەیەک بەرپرسی گۆڕان دەستیانلەکارکێشایەوە

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ دەستلەكاردەكێشنەوە و ڕایانگەیاند" لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕێڕەوی نەوشیروان مستەفا لای داوە و پشتی لە جەماوەر و خەڵكی كوردستان كردووە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" لەئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان پشتی لەجەماوەرو خەڵكی كوردستان كردووە، هەموو هەوڵەكانیان بووە بەبەدەستهێنانی ئیمتیازی شەخسی".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێن"  ئەم بزوتنەوەیە لەئێستادا لە ڕێڕەوی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان لای داوە و پشتی لەجەماوەر و خەڵکی کوردستان کردووە ، هەموو هەوڵەکانیان بووەتە بەدەست هێنانی ئیمتیازی شەخسی".

 

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ١٢ كورسی په‌رله‌مانیه‌وه‌ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و چوار وه‌زاره‌تی وه‌رگرتووه‌.

 

نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیان

بـــۆ بەڕێز /  بـــزوتـــــنـــەوەی گــــــۆڕان
مــــــــــــــــەکــــــــــۆی چــــــــەمــــچــــەمــــاڵ
             ڕای گــــــــشــــــتــــــی

               بابەت / دەســـــت لــە کـــار کـــێــــشـــانەوە

ئێمە کە ناومان لەخوارەوە هاتووە بڕیارمان دا بەدەست لەکارکێشانەوەمان لەبزوتنەوەی گۆڕان لەبەرئەوەی ئەم بزوتنەوەیە لەئێستادا لە ڕێڕەوی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان لای داوە و پشتی لەجەماوەر و خەڵکی کوردستان کردووە ، هەموو هەوڵەکانیان بووەتە بەدەست هێنانی ئیمتیازی شەخسی ، ئێمە کە لەسەرەتای درووست بوونی باڵی ڕیفۆڕمەوە لەگەڵ ئەم ڕەوتەدا بووینە بەڵام ئێستا گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە دەست لەکار کێشانەوەمان لەبزوتنەوەی گۆڕان ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقیە .
۱- علادین حەمە نەجم -هەڵسوڕاوی دیاری مەکۆی چەمچەماڵ
۲-دڵشاد خورشید -دەستەی کارگێڕی مەکۆی چەمچەماڵ
۳-فاخر عەزەدین  - ئەندامی ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵ
٤-هەڵوێست نەریمان - سکرتێری ڕایەڵە لەمەکۆی چەمچەماڵ
٥-هێمن نورەدین - کارگێڕی ڕایەڵە لەمەکۆی چەمچەمال

 


PM:07:32:29/12/2019