ئەمەریکا هەڕەشە دەکات کە ئەگەری بەردەوامی هێرشکردنە سەر میلیشیا شیعەکانی نزیک ئێران لە ئارادایە. هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی خۆی وا پێشان دەدات تووڕەیە لە ئەمەریکا، بەلآم ئەمەریکیەکان دەڵێن " نیو کاتژمیر پێش هێرشەکە عەبدولمەهدیمان ئاگادار کردۆتەوە".
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی لە زاری مارک ئیسپر وەزیری بەرگریەوە رایگەیاند" پێش نیو کاتژمێر عادل عەبدولمەهدیمان لە هێرشەکە ئاگادارکردۆتەوە کە هێرشدەکەینە سەر میلیشیاکانی حیزبوڵا سەر بە ئێران".
هەروەها ئیسپر وتیشی " پێشتر پەنتاگۆن سەرۆکی ئەمەریکا ترامپیان ئاگادار کردۆتەوە لە پلانی هێرشەکە".
هەروەها وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ ئامانجی هێرشەکەدا، ئاشکراشی کرد کە ئەگەری ئەوە هەیە هێرشەکان بەردەوام بێت.