ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکانی ئەمریکا راگەیاند

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەوە نیشان دەدات، ئەمەریکا پاڵپشتی "تیرۆریزم"یە".

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمەریکا نیشانی دا هیچ رێزێک بۆ سەروەری وڵاتان دانانێت و دەبێت چاوەڕێی دەرهاویشتەی ئەم هێرشە نایاساییانەی بکات".

 

شەوی رابردوو پێنج بنکەی حیزبوڵای عێراق لە خاکی سوریا و عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ٢٥ بەرپرس و چەکداری حیزبوڵا کوژران و زیاد لە ٥٠ی دیکەش بریندار بوون کە چوار لە کوژراوەکان بەرپرسی پلە باڵا بوون.

 

 



PM:01:53:30/12/2019