کەریم بنزیمە گرێبەستەکەی نوێکردەوە



رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە.
مارکا ئاشکرای کردووە، بنزیمە تا دوو ساڵی تر و تا ساڵی ٢٠٢٢ رێککەوتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیداو  تەنها راگەیاندی رەسمی نێوان هەردو یانە ماوە.
ئەمە پاش ئەوە دێت، بنزیمە ئەم وەرزە بە باشترین ئاستی خۆی تێدەپەڕێت و لەگەڵ میسی رکابەری دەکات بۆ گۆڵکاری خولی ئیسپانیاو ١٢ گۆڵی هەیە.




PM:06:37:30/12/2019