وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان دەکات، فەرمانبەرانیان ئاگادار بکرێنەوە لەبارەی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل کە سزای توند دەدرێن.
به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە و واژۆى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌رەو تێیدا هاتووە" ھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە".
له نووسراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو" كه لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل و به‌ستنی تابلۆی ساخته، ڕێگەخۆشکەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەکان".