لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەرگای چوونە نێو باڵویزخانەی ئەمریکایان داخستووە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ له‌ به‌غدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گردبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن.

 

ماڵپەڕی”تەلەگراف“ی بەریتانیایی بڵاوی كردەوە، موقتەدا سەدر داوای كردووە، پێكەوە كار بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان بكەن بەشێوەی یاسایی.

 

هاوکات باس لەوەشکراوە، لایه‌نگرانی حزبوڵڵا ده‌یانه‌وێ له‌ پردی هه‌ڵواسراوه‌وه‌ (الجسر المعلق) بچنه‌ ناو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی لێیه‌.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی ٢٩ی ئەم مانگە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا پێنج بنكەی سەربازی حزبوڵڵای عیراقیان لە عیراق و سوریا بۆردومانكرد و بەهۆیەوە ٢٥ چەكدار كوژران و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

 

هەروەها ٢٩ی ئەم مانگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند" پێنج هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی کەتایبی حزبوڵڵای عێراقی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە، ئەوەش لەوەڵامی ئەو هێرشانەی ٢٨ی ئەم مانگە، کرایە سەر بنکەی سەربازی k1 لە کەرکوک کە هێزەکانی ئەمریکای تیایدایە".

 

 

 





PM:12:19:31/12/2019