گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە١٢١ هەزارو ٢٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤هەزارو ٨٥٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨هەزارو ٣٠٠ دینار. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٣٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٤٠٠ دینار.  

 


PM:01:33:31/12/2019