جارێکی تر تووندوتیژی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەستیپێکردەوە

کەمێک لەمەوبەر جارێکی تر توندوتیژی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا دەستیپێکردەوە، کاتێک خۆپیشاندەران بە بەرد هێرشدەکەنە سەر باڵوێزخانەو دەیانەوێت پێشرەوی بکەن بۆ ناو باڵوێزخانەکە، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و پاسەوانانی باڵوێزخانەکە بە بۆمبی فرمێسک رێژ بەرپەرچی خۆپئیشاندەران دەدەنەوە.

 

میدیاکان باس لەوە دەکەن لەڕووبەرووبوونەوەی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممەی نێوان حەشد شەعبی و ‌هێزە ئەمنییەکان بریندار هەیەو چەند کەسێک بەهۆی غاز رشتنەوە برینداربوون.

 

دوێنێ بەسەرۆکایەتی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندەران لەو پردانەوە کە هێزە ئەمنییەعێراقییەکان رێگایان دەگرت خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر بڕۆنە ناوچەی سەوز، ئەوان پەڕینەوە بۆ بەردەم باڵویزخانەی ئەمەریکا و لەوێ توندوتیژی روویداو ئاگر بەردرایە چەند کابینەیەکی دوو دەروازەی باڵویزخانەکە.

 



AM:11:56:01/01/2020