لە یەکەم ١٢ کاتژمێری ساڵی نوێدا، ٢٥ منداڵ لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبونى فێرکاریی شاری هەولێر لەدایکبوون.
شوان تەحسین، بهڕێوهبهرى راگەیاندن لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبونى فێرکاریی هەولێر ڕایگەیاند" لەیەکەم ١٢ کاتژمێری ساڵی نوێدا ٢٥ منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر لەدایکبوون".
وتیشى، لەو ٢٥ منداڵە، ١٥یان لە رەگەزی مێ و ١٠ یان لە رەگەزی نێرن.