ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نهوت له بازاڕهكانی دنیا رووی له دابەزین كردووه، بههۆی بهردهوامی جهنگی بازرگانی نێوان ئهمریكا و چین.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلارو ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی بواری وزە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆربوونی خستنەڕوو، هەروەها بەرزبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریكایی دەگێڕنەوە.