حەشدی شەعبی داوا لە لایەنگرانی دەکات لەبەردەم باڵیۆزخانەی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا دووربکەونەوە.
دەستەى حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" حەشدی شەعبی داوای له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كرد بەپەلە له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بكشێنه‌وه‌و ڕێز له‌بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و شكۆی ده‌وڵه‌ت بپارێزن".
ماوه‌ى دوو ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زاى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌رده‌م باڵیۆزخانەی ئەمریکا له به‌غدا به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق كه به‌هۆیه‌وه ٣٤ كه‌س كوژران و ٥١ كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.