نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی عێراق بڵاوكرده‌وه و ڕایدەگەیەنێت" بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەو و نێردە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە" گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه مافێكى ده‌ستوورييه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت" به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا دهڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مهترسييهوه".
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند" ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده و داعشدا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی" نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هەرێم داوا دەکات لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ئه‌ركى خۆيان له پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.