باڵوێزخانهی ئهمریكا له بهغدا راگرتنی كارهكانی راگهیاند، ئەمەش دوای ئەو خۆپیشاندانە دێت کە دوو رۆژە حەشدی شەعبی لەدژی ئەو باڵوێزخانەیە ئەنجامی دەدات.
لەو بەیاننامەیەدا کە ئەم ئێوارەیە بڵاویان کردەوە، داوا لەە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات کە نابێت له عێراق له بینایهی باڵوێزخانەکەیان له بهغدا نزیك نهبنهوه".
هەروەها هاتووە " باڵوێزخانەی ئەمریکا کاری كونسوڵخانهی وڵاتهكهیان له ههولێر له پێدانی ڤیزا بهردهوام دهبێت".
رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بە خۆپیشاندان چوونە سەر بینای قونسڵی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوز و ئەم رەفتارە پەرچەکرداری زۆری لای ئەمەریکاو ناوەندە جیهانییەکان دروستکرد.