ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نهوت له بازاڕهكانی دنیا رووی له بەرزبونەوە كردووه، بههۆی بهردهوامی جهنگی بازرگانی نێوان ئهمریكا و چین.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلارو ١٩ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلارو ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلارو ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی بواری وزە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆربوونی خستنەڕوو، هەروەها بەرزبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریكایی دەگێڕنەوە.